تیمێکی وەزارەی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لهو بارهیهوه سهرچاوهیهك به میدیای پارتی راگهیاندووه، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئاماژهی بهوهش كردووه، بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە (16ـی نیسانی 2023)، هەریەک لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولکەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود) سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و داوای لێبکەن لە سۆنگەی هەستکردن بە بەپرسیارێتی بەرامبەر بە ئەرکی خۆیان لە حکوومەتدا، خۆیی و تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.