سنورمیدیا – تایبەت
وەستا حەسەن، بەرپرسی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رەوانەی نەخۆشخانەكرا.
دوای ئەوەی باری تەندروستی تێكچووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-4-2023، وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گشتی سلێمانی رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی كراوە.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، وەستا حەسەن تۆشی سەكتەی مێشك بووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
دوای ڕووداوەكانی 8ی تەمووزی 2021، وەستا حەسن رایگەیاند، ژەهرخوارد كراوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە.