ئەو بارستە هەوا ساردەی لە ئەوروپاوە ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە و بووە هۆی بەفر بارین كۆتایی هات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: تا كۆتایی ئەم مانگە چەند شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا ئەم ھەفتەیە بەگشتی و تا ١٢ ی ئەم مانگە کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ھەوادا ئەمێنێتەوە، کە بەشێوەیەکی گشتی کەشوھەوا زیاتر سەقامگیر و وشک ئەبێت و پلەکانی گەرماش ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.