بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، شاباز زەمانی، لەناو زیندانی ئاسایشی هەولێر، لەژوری تایبەت دانراوە و هەموو پێداویستییەكانیشی بۆ دابین كراوە.
ناوبراو لەزیندان مۆبایل بەكاردەهێنێت و لەڕێگەی سناپچاتەوە پەیوەندی بە هاوڕێ و كەسە نزیكەكانییەوە كردووە.
هەرچەندە بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنێك شاباز زەمانی دەستگیركرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكاتی دەستگیركردنی چەكی بێمۆڵەتی پێبووە، سزاكەی توندتر بووە و دادگا بڕیاری داوە لە ئێستادا لە كەفالەتیش ئازاد نەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 22-03-2023، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان لەسەر فەرمانی دادوەر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانی-یان دەستگیرکردووە و ئێستا لەلای ئەوان بەندە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی، سەرچاوەکەی ئاسایش وتی، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت، کە شاباز “تووندوتیژی” بەرامبەر ژنێک بە ناوی (س.ر.ص) کردووە و، ژنەکەیش سکاڵای لە دژی تۆمار کردووە.