بانکی ناوەدیی عیراق رایدەگەیەنێت نزیکبووینەتەوە لە چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری عیراقی و پێشبینیش دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا جیاوازی نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان بانک و بازاڕەکاندا کەمببێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئازاری 2023 محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند “لە داهاتوودا پێشبینی دەکەین نرخی فەرمیی بەهای دۆلار لەنێوان بانک و بازاڕەکاندا نزیکببێتەوە، لە پێشتردا بانکی ناوەندی رێگربوو لە بەردەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار”.
باسی لەوەشکرد “هەموو هەنگاوێک نراوە بۆ نوێکردنەوەی رێکارەکان و بەدواداچوونی بۆدەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دراوی 20 هەزاری چاپدەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بانکی ناوەندیی عیراق هەستاوە بە گۆڕانکاریکردن و نوێکردنەوەی دراو بەپێی داواکاریی و کاردانەوەی نێو بازاڕەکان و فەرمانگەی دەرکردە و گەنجینەکان، کاریشیان کردووە بۆ چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاردەدرێت بە چاپکردنی یاخود نەکردنی”.