سنورمیدیا – تایبەت
ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری داوە، ئەو خانو ئۆتۆمبێل و پێداویستییەكانەی موڵكی یەكێتین و لای لاهور شێخ جەنگییە، وەری بگرێتەوە.
سنورمیدیا زانیویەتی، لەماوەی رابردوو چەندین جار لەڕێگەی نوسراوی فەرمی و ناردنی نوێنەرەوە، ئیدارەی گشتی یەكێتی داوای ئەو ئۆتۆمبێل و خان و كەلوپەلانە كردووە كە موڵكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و لەدوای هەشتی تەموزەوە لای لاهوری شێخ جەنگییە، بیگەڕێنێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، لاهور شێخ جەنگی، هیچ وەڵامێكی ئیدارەی گشتی یەكێتی نەداوەتەوە، هەربۆیە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری ئەوەی داوە، بەهەر شێوەیەك بێت، ئۆتۆمبێل و موڵكەكانی دیكەی لە لاهور شێخ جەنگی، وەربگرێتەوە.