له رووداوێكدا كه به “سه‌ركێشانه و مه‌ترسیدار” وه‌سف كرا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش خۆی به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكیدا “درۆن” كێشا و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه كه‌وته خواره‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئه‌وروپای سوپای ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 7:03 خوله‌كی به‌یانی به كاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهمان له جۆری MQ-9 له بواری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی كاری رۆتینی خۆی ئه‌نجام ده‌دا”.
فه‌رمانده‌یی ئه‌وروپای سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسی له جۆری Su-27 به‌شێوه‌یه‌كی ناپیشه‌ییانه و نائه‌منییانه رێگه‌یان له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه گرت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “به‌ر له به‌ركه‌وتنه‌كه، فڕۆكه‌یه‌كی روسی چه‌ند جارێك سوته‌مه‌نی كرد به فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهدا و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركێشانه به‌به‌رده‌میدا ده‌فڕی”.
روونیشیكرده‌وه كه “یه‌كێك له دوو فڕۆكه جه‌نگییه روسییه‌كه خۆی به فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهدا كێشا و به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناچار بوو فڕۆكه‌كه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بخاته خواره‌وه”.
فه‌رمانده‌یی ئه‌وروپای سوپای ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه “روودهكه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كه‌می شاره‌زایی فڕۆكه‌وانه روسییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارێكی ناپیشه‌یی و نا ئه‌منی بووه”.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” ئاشكرایكرد كه “یه‌كێك له فڕۆكه روسییه‌كان مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه كردووه و به‌هۆیه‌وه ناچاربووین بیخه‌ینه خواره‌وه”.