سنورمیدیا – تایبەت
ماوەی هەفتەیەكە، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی ئێران لە تارانە.
محەمەدی حاجی مەحمود، لەو سەردانەیدا چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامداوە.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و ئێرانییەكان، دروستكردنی هێزێكی سەربازی سۆسیالیستە، كە وابڕیارە بەم زووانە ئەو كەسانەی دیاریكراون و ژمارەیان زیاتر لە 200 كەسە دەست بە مەشقی سەربازی بكەن.
ئێرانییەكان پشتیوانی تەواویان بۆ ئەم هەنگاوەی محەمەدی حاجی مەحمود، دەربڕیوە و بەڵێنی ئەوشیان پێداوە هاوكاری بكەن.
محەمەدی حاجی مەحمود، كە بە “كاكە حەمە” لای ئێرانییەكان ناسراوە، پەیوەندییەكی لەمێژینەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەیە.