کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە بەفر ببارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

هەروەها سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان لە بەیانی زوودا.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

سۆران: 6 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى