رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەكەی توركیادا گەیشتۆتە 35 هەزارو 418 كەس و 105 هەزارو 505 كەسیش برینداربون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، راشیگەیاند، بومەلەرزەکە روبەری 500 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە 10 پارێزگا گرتوەتەوە کە نزیکەی 13 ملیۆن و نیو ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەن.
ئەوەشی خستەڕو، بومەلەرزەکە کارەساتێکی سروشتیی بو، هاوتای هێزی سەدان بۆمبی ئەتۆمی دەبو، 84 دەوڵەت هاوکاریان پیشکەش کردوە.
وتیشی، تەواوی شارەزایانی جیهان، گەورەیی و قەبارەی وێرانکاریی بومەلەرزەکە بە روداوێکی سروشتیی جیاواز هەڵدەسەنگێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، ١٣ هەزار و ٢٠٨ بریندارمان ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا لە ژێر چارەسەردان و نزیكهى ٢٥٠ ههزار كارمهندى حكومى لهو ناوچانهى كه بومهلهرزه تێیاندا رویداوه، لهسهر ئهركن.
سەرۆك کۆماری تورکیا وتیشی “پشکنین بۆ یەک ملیۆن و ٨٥٠ هەزار خانو و شوێنکار لە نزیکەی ٣٦٩ هەزار باڵەخانە لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی ژینگە، شارسازی و گۆڕانکاری ئاوهەواوە ئەنجامدراوە.”
ئەردۆغان بەڵێنیشی دا كە لە سەری مانگی ئادارەوە راستەوخۆ دەست بە دروستکردنی 30 هەزار یەکەی نیشتەجێبون بكەن.