فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ی موسای كۆبانێ ئاشكرایده‌كات، ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی فیلمێكه‌وه ناهه‌قیه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر موسای كۆبانێ ده‌كرێت و به كه‌سێكی كه‌م ئه‌زمون و نه‌شاره‌زا له به‌ره‌كانی جه‌نگ وێنای ده‌كه‌ن.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌یه كه له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2015، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی كاری دیكیۆمێنته‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش، به‌ڕێگه‌ی قاچاخ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته رۆژئاوای كوردستان و ده‌چێته شاری كۆبانێ، له‌وێ ده‌یه‌وێت مێژووی شه‌ڕڤانان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش تۆماربكا، دواتر چاوی به نیشانه‌شێكێن (مو‌سا) ده‌كه‌وێت كه ناسراوه به (موسای كۆبانێ) هه‌رێم باس له ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی ئه‌و نیشانه شكێنه ده‌كات و ده‌ڵێت” حیكمه‌ت شكور كه ناسراوه به (هه‌رده‌م- موسای كۆبانێ) ، له‌سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕی داعش له رۆژئاوا به‌خۆی و قه‌ناسه‌كه‌یه‌وه له ڕێگه‌ی قاچاخه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته رۆژئاوای كوردستان و ده‌چێته خاكی كۆبانێ به‌مه‌به‌ستی به‌رگری له پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان”.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره زیاتر له‌باره‌ی موساوه ده‌دوێت و ئاشكرایده‌كات،” كه ئێمه له‌وێ به‌دوای موسادا ده‌گه‌ڕاین بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی دیكیۆمێنته‌ری له‌سه‌ر قاره‌مانێتی ئه‌و نیشانه شكێنه تۆمار بكه‌ین، كه به قه‌ناسه‌كه‌ی خۆی به‌ته‌نها زیاتر له 280 داعشی له‌ناو خاكی كۆبانێ كوشتووه، یه‌كێك بووه له فه‌رمانده هه‌ره ئازا‌و بوێره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌و شه‌ڕه دابینی”.
له‌دوای تۆماركردنی كاره دیكیۆمێنته‌رییه‌كه‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوای چه‌ند مانگێگ هه‌واڵی شه‌هید بوونی مو‌سا ده‌بیستن كه گوایه شه‌هیدكراوه و هه‌رێم ده‌ڵێت” شێوازی راگه‌یاندنی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی گوماناوی بوو، وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه گوایه موسایه، به‌ڵام له ڕاستیدا مو‌سا نیه و ماوه‌یه‌ك پێش شه‌ڕی كۆبانێ شه‌هید كراوه”.
هه‌رێم نیگه‌رانی خۆی پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوودا فیلمێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی فیلمی (كۆبانێ) كه باس له شه‌ڕی داعش و شه‌ڕڤانان ده‌كات له كۆبانێ و رۆڵی مو‌سا به كه‌سێكی كه‌م ئه‌زمون له فلمه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ده‌ڵێت” مو‌سا یه‌كێكه بووه له هه‌ره فه‌رمانده‌كانی رۆژئاوا كه شكستی به داعش هێنا و توانیویه‌تی له‌و شه‌ڕِه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و ئه‌وه‌ی له‌و فیلمه نیشانده‌درێت ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر قاره‌مانێتی ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌كرێت”.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا له دایكبووی ساڵی 1986 و خاوه‌نی چه‌ندین پێشه‌نگای فۆتۆگرافیه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌كێكبووه له‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش چووه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ و چه‌ندین دیكیۆمێنتی تۆماركردووه، كاره‌كانی له به‌شێكی میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بڵاوكراوه ته‌وه و له ئێستاشدا هه‌رێم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و به‌رده‌وامه له‌كاری راگه‌یاندن.