دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دوشه‌ممه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى (كوردستان – جه‌یهان) ڕاگیرا، ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌هه‌رێم‌و كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان ڕاگیرا، ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دوێنێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌باكورو ڕۆژئاواى كوردستان تۆماركراو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 25هه‌زار كه‌سیش برینداربون‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند، تا له‌سه‌لامه‌تى بۆرى نه‌وتى كوردستان – جه‌یهان دڵنیاده‌بنه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وت ڕاده‌گرن.