بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند به تۆمه‌تی ئاژاوه نانه‌وه‌و دروستكردنی پشێوی و برینداركردنی هاوڵاتییه‌ك به چەقۆ.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە “دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی كه‌سێك به چه‌قۆ به‌سه‌ختی برینداركراو تائێستاش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه و بێهۆشه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیان 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن”.
ئاماژە بەوەکراوە “سەرجەم تۆمەتباران به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (31/405) له یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی رزگارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.
ناوی و تەمەنی تۆمەتباران:
س، ج، ر له‌دایكبووی 1993
ر، ر، ف له‌دایكبووی 1997
ه، م، ح له‌دایكبووی 1985
م، ع، س له‌دایكبووی 1997
م، ج، ج له‌دایكبووی 2004
ب، م، ر له‌دایكبووی 1999
ه، ص، ع له‌دایكبووی 2001
ك، ب، گ له‌دایكبووی 1998
س، ج، ر له‌دایكبووی 1992
ن، ع، ع له‌دایكبووی 1998