سنورمیدیا – تایبەت

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانە لە ئاڵۆزی نێوان حزبەكەی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، مەسعود بارزانی، نیگەرانە لە ئاڵۆزی و گرژییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بارزانی پێی وایە ئاڵۆزییەكانی یەكێتی و پارتی كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی ئەو جیاكاریانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی كوڕەكەی مەسرور بارزانی لە زۆنی سەوز و زەرد دەیكات.

سنورمیدیا ئەوەشی زانیووە، بارزانی داوای لە مەكتەبی سیاسی پارتی كردووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ یەكێتی دەستپێبكەنەوە و كێشەكانی نێوانیان چارەكەن.