حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بە تەواوكردنى پڕۆژهى بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، پێنج ههزار ههلى كار بۆ هاووڵاتییان دهڕهخسێت.
ئهمڕۆ شهممه 21/1/2023، حكوومهتى ههرێمى كوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا باس لهوه دهكات، پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی لە پێنج قۆناغ پێک دێت و گوژمەکەی 128 ملیۆن دۆلارە و کارەکانی قۆناغی یەکەم تەواو بووە.
له ڕاگهیاندراوهكهى حكوومهتى ههرێمى كوردستاندا ئهوهش خراوهته ڕوو، بە تەواوبوونی کۆی پڕۆژەکە، پێنج ههزار هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێندرێت.
هەر لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه و تێیدا هاتووه: “کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە و سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە، بەڵام هەنگاوی جدی بۆ بونیاتنانی ژێرخانێکی پتەو بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگرت.”
ڕوونیش كراوهتهوه: “یەکێک لەو پرۆژانە، دروستکردنی سایلۆ بوو لە هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای سلێمانیش بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کەرتی کشتوکاڵی، کێشەی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی گەنمی جووتیارانی ئەو سنوورە چارەسەر دەکات.”
فهرمانگهى میدیا و زانیاری ئاماژهى بهوهش داوه: “پڕۆژەی نیشتمانیی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، لە 30 سایلۆ پێکهاتووە، کە ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمیان هەیە، لەگەڵیشیدا پێنج کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد، ساوەر، بڕوێش، پاستا و عەلەفی ئاژەڵ دروست کراوە.”
ههر لهمبارهیهوه، زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، بە پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووه: “پڕۆژەکە لە چەند قۆناغێک پێک دێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواو دەکرێت و گوژمەی دروستکردنەکەشی 128 ملیۆن دۆلارە.”
له ڕاگهیاندراوهكهى فهرمانگهى میدیا و زانیارى ئاشكرا كراوه، ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بووە و لەکاتی کارکردنیدا هەلی کاری بۆ 300 دەستی کاری ناوخۆیی ڕەخساندووە، بە تەواوبوونی هەر پێنج قۆناغەکەش، پێنج هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکە باسى لهوهش كردووه: “قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 12 سایلۆ لەخۆ دەگرێت، کە توانای عەمبار کردنی 60 هەزار تۆن گەنمی هەیە و کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردیش بەشێکە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 360 هەزار تۆن ئاردی هەیە.”
ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، بە تەواوبوونیشی ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی، دەستەبەر دەکات.