دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى تێكچونى باری ته‌ندروستى مه‌لا كرێكار، برایه‌كى نوێترین زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوه”.
دوای ئەوەی وابڵاوکرایەوە كه دۆخی تەندروستی مەلا کرێکار تێکچوە، خالید ڕه‌نجده‌ر براى مه‌لا كرێكار ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هه‌موو كه‌سێك نه‌خۆش ده‌بێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
خالید ڕه‌نجده‌ر له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:”هەندێک لەخەمخۆرییان سەبارەت بەتەندروستی شێخی خۆمان پەیوەندییان پێوەکردین‌و وتیان دەڵێن ئۆکسجینی بۆ دانراوەو باری تەندروستی خراپبوە، گومانی تێدانییە هەموکەسێک ئەگەری نەخۆشبونی هەیە”.
ده‌شڵێت:”ڕۆژى دوشەممەى ڕابردوو لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دڵنیای کردینەوە کە تەندروستی باشەو ئۆکسجینی بۆ دانەنراوە”.
نەجمەدین فەرەج کەریم ناسراو به‌مەلا کرێکار، ئه‌میری پێشوی گروپی ئه‌نسار ئیسلام بوو، ساڵى 2020 لەلایەن دادگای ئیتاڵیاوە حوکمی 12 ساڵ زیندانیکردنی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کاری “تیرۆریستی” بەسەردادرا.
مه‌لا كرێكار لەساڵی 1992وه وەک پەنابەر ڕوی لەنەرویج کردوەو چەندینجار بەتۆمەتی سەرکردایەتیکردنی گروپی ئەنسار ئەلئیسلام، لەنەرویج دادگاییکراوە، دواجار بەتۆمەتی هاندانی کردەوە خۆکوژییەکان‌و هەڕەشەکردن لەسەرکردەی پارتی پارێزگارانی نەرویج، بە 5 ساڵ زیندانی سزادرا.