سنورمیدیا – تایبەت
لە چەند ڕۆژێكی رابردوو وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی كوردستان سەردانی لاهور شێخ جەنگیان كردووە و داوایان لێكردووە دان بەخۆیدا بگرێت.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی كوردستان بۆ زانینی راستی دروستكردنی هێزی سەربازی لە لایەن لاهور شێخ جەنگی، سەردانی لالەزاریان كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا لاهور شێخ جەنگی، ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی دووپشك فەرمییەو سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لاهور شێخ جەنگی، بەوەفدەكەی ئێرانی وتووە” دوو ساڵە من بێدەنگم، بۆ لەمەودوا بێدەنگ نابم و كاری سیاسیم چڕتر دەكەمەوە”.
وەفدەكەی ئێران داوایان لە لاهور شێخ جەنگی كردووە، زیاتر دان بەخۆیدا بگرێت و دۆخی هەرێمی كوردستان ئاڵۆزتر نەكات.
لەماوەی رابردوودا، لاهور شێخ جەنگی، هێزێكی 200 كەسی دروست كردووە بەناوی “هێزی دوپشك” پلانیشی هەیە لەداهاتوودا ژمارەیان زیاد بكان.