وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات و یه‌كه‌م كاروانی گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “پاش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له 11ی ئه‌م مانگه بۆ به‌غدا، كه چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ته‌وه‌رێكی ئه‌م گفتوگۆیانه تایبه‌ت بوو به‌دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، تواندرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “پێشتر نرخی هه‌ر لیترێك نه‌وتی سپی به 750 دینار ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و سه‌ردانه‌یدا داوایكرد ئه‌م نرخه بۆ هاووڵاتییان كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رازی بوو ئه‌م نرخه بۆ 500 دینار بۆ هه‌ر لیترێك كه‌مبكاته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی گه‌یشته هه‌ولێر”.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه كه “ئه‌م بڕه نه‌وته به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان نرخی دابینكراو دابه‌شده‌كات”.