کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کەشوهەوا لە شەوی سێشەممە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە رۆژی چوارشەممە، رێژەی شێ لە هەوادا زۆر دەبێت و باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکان.
باسی لەوەشکردووە، شەپۆلەکە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
لای خۆشیەوە، سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
روونیکردووەتەوە، بەگوێرەی خشتەکان پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە بارانبارین دەست پێبکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەکە بارانی بەخوڕ و هەوورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.