میدیاكانی نه‌رویج، گیانله‌ده‌ستدانی شه‌بانه ره‌حمان-یان بلاوكرده‌وه كه له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا و دوای توشبونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه گیانی له‌ده‌ستداوه.
شه‌بانه ره‌حمان، به ره‌گه‌ز پاكستانییه و له 14ی ته‌مموزی 1976 له‌دایكبووه، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجییه و له بواری كۆمیدی و نوسینی ستون بۆ رۆژنامه‌كان كاری كردوه‌و هاوكات نوسه‌ریش بووه.
برای ناوبراو به ماڵپه‌ڕی norway.postsenی راگه‌یاندوه كه شه‌بانه له‌ماوه‌ی 8 رۆژی رابردودا له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه كه توشی شێرپه‌نجه ببوو، باری ته‌ندروستیی ناجێگیر بوو.
شه‌بانه ئه‌و كچه بوو كه مه‌لا كرێكاری له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ هه‌ڵگرت و كردییه باوه‌ش، ئه‌م خانمه له ساڵی 2004 له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی وتوێژێكدا کە مەلا کرێکار بۆ ناساندنی كتێبه نوێیه‌كه‌ی رێکی خستبوو، چووەسه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ باوه‌شیكرد به مه‌لا كرێكار و به‌رزی كرده‌وه.