سنورمیدیا –
دوای ئەوەی لە لایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بڕیاردرا لیوا چەتۆ ساڵح، لە پۆستی بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دور بخەنەوە، ناوبراو لە حزبەكەی نیگەران بوو سلێمانی بەجێهێشت.
سنورمیدیا زانیویەتی دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لیوا چەتۆ ساڵح، گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و لەگەڵ مەسرور بازانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووتەوە.
مەسرور بارزانی، بەڵێنی ئەوەی بە لیوا چەتۆ داوە پشتیوانی دەبن لەكارەكانی و داواشی لێكردووە لە پۆستەكەی وەك بریكاری وەزیری ناوخۆ بەردەوامبێت.
پۆستی بریكاری وەزیری ناوخۆ پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێم، پێشتر یەكێتی بڕیاریدابوو لیوا چەتۆ ساڵح، لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە و سەركەوتی كوبە، ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام بەبڕیاری راستەوخۆی مەسرور بارزانی، پێش ئەوەی دەستبەكاربێت، سەركەوتی كوبە خانەنشین كرا.