هەپەگە رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە، لە سێ چالاكی گەریلادا دژی هێزەكانی سوپای توركیا لە زاپ و خواكورك، چوار سەربازی توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ پینجشەممە، لە ناوچەی زاپ، لە چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزێكی سوپای توركیا، بە نیشانەشكێن دو سەرباز كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر دوێنێ لە هەمان ناوچە، هێزێكی سوپای توركیا لەلایەن گەریلاوە كراوەتە ئامانج و لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا كوژراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوێكە، دوێنێ لە ناوچەی خواكورك، لە چالاكییەكی گەریلادا دژ بە سوپای توركیا، سەربازێكی توركیا كوژراوەو سەنگەرێکیش لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە هەر دوێنێ، سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، 15 جار بەچەكی كیمیایی و 3 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كردون.