قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە “سبەینێ نەوتی سپی دابەشدەكرێت و پێویستە هاووڵاتیان لە گەڕەكی خۆیان بەرمیل ریز بكەن”.
قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە “ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوری (گەڕەكی رزگاری، ماڵەكانی لای مزگەوتی كێلوییەكان، ماڵەكانی نزیك بەنزینخانەی ئاڵا) دەكەین كە نەوت یان وەرنەگرتووە سبەینێ رۆژی سێشەممە 13-12-2022 نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.
داواشیكردووە “هاوڵاتییان تەنیا لەگەڕەكی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ریزبكەن”.