سنورمیدیا – تایبەت
لەئێستادا هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ نەماوە و بەردەوامیشە لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەپێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە لەبارەی تەندروستی ئاكام عومەر وتی”تەندروستی باشە، بەتەواوەتی لە مەترسی دەرچووە”.
وتیشی” چەند نەشتەرگەرییەكی نوێی بۆ كراوە، لە مەترسیش دەرچووە، داوا لەخوای گەورە دەكەین شفای بدات”.
رۆژی چوارشەممە 19-10-2022 هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەرپەرشتیی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكە بۆ ئۆپەراسیۆنێك دەچنە سنووری گەرمیان لە شارۆچكە زنانە، بەمەبەستی كێوماڵكردنی سنوورەكە و دەستبەسەرداگرتنی مۆڵگە و پاشماوەكانی داعش لە سنوورەكە، بەڵام “تۆڕێكی مین” بەهێزەكەدا دەتەقێتەوە، بەو هۆیەوە ئەندامێكی هێزەكە شەهید دەبێت و ئاكام عومەر و حەوت ئەندامی دیكە بریندار دەبن.