بافڵ تاڵەبانی دەڵێت “خێڵ‌و عەشرەت هەیە لەهەولێرو دهۆک دەستم ماچدەکەن هێزیان بۆ دروستبکەم، بەئاسانترین شێوەش دەتوانم، بەڵام من گەمژایەتی بەگەمژایەتی وەڵامنادەمەوە”، ده‌شڵێت:”لەغیابی هاوبەشێک لەهەولێر، پێدەچێت هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا زۆر سەرنجڕاکێشتر بێت”.
بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ى Iraq oil export ده‌ڵێت:”خێڵ‌و عەشیرەت هەیە لەهەولێرو دهۆک دەستم ماچدەکەن هێزیان بۆ دروستبکەم، بەئاسانترین شێوەش دەتوانم، بەڵام من گەمژایەتی بەگەمژایەتی وەڵامنادەمەوە”.
له‌و دیداره‌دا بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێت:”لەغیابی هاوبەشێک لەهەولێر، پێدەچێت هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا زۆر سەرنجڕاکێشتربێت”.
سه‌رۆكى یه‌كێتى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تى، “تێناگەم بۆ ئەبێ حەز بەکارکردن لەگەڵ بەغدا نەکەم، تەنها بەسرە خۆی هەزارجار دەوڵەمەندترە لەهەموو هەرێمی کوردستان‌و ئەگەر سەرۆک وەزیران بێت‌و پێم بڵێت، بافڵ، پیاڵە بچوکە چاکەی خۆت بخەسەر ئەم مێزەو دەتوانیت ببیتە بەشێک لەم مێزە گەورەیە، ئەمە بۆ من ڕێککەوتنێکی خوێنیی نوێیە”.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بافڵ تاڵەبانی وتویه‌تى:”دەمەوێت بەشداربم لەبڕیارە ستراتیژییەکانی پەیوەست بەکەرتی وزە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ڕکابەرە سیاسییەکانی لەو پڕۆسەیە دورخستۆتەوە”.
له‌كۆتایشدا بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌ڵامى محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى داوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، “پیاڵە چاکەم دەخەمەسەر مێزەکەت”.