سنورمیدیا _
پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی و لە كۆبوونەوەكەشدا داوای رادەستكردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە حزبەكەی دەكەن.
سەرچاوەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كەپێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە بە سنورمیدیای راگەیان، ئەوان ئامادەن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
وتیشی”هێشتا كات و شوێنی كۆبوونەوە دیاری نەكراوە، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ كۆبوونەوە و چارەسەری كێشەكانمان”.
ئەو سەركردە باڵایەی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد” ئێمە لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ یەكێتی گفتوگۆ لەباری چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانمان و دەكەین و داواش دەكەین وەهاب هەڵەبجەیی رادەستی یاسا بكرێت”.