ئازادە پوورسەمەد، منداڵی16 ساڵە و خوشکەکەی بە ناوی ئارەزوو پوورسەمەد و خەڵکی شاری سنە، نزیک بە حەفتەیەکە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون و تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند” ڕۆژی دووشەممە،21 ی ئەم مانگە دوو خوشک بە ناوەکانی ئارەزوو و ئازادە پوورسەمەد، لە دەوروبەری پردی شارۆچکەی “سوپای”ی شاری سنە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون”.

دەشڵێت”سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی ئارەزوو پوورسەمەد، تەمەن 27 ساڵ و خوشکە بچووکەکەی بە ناوی ئازادە پوورسەمەد، تەمەن 16 ساڵ، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە”شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بە شێوەی زۆرەملێ و دڕندانە و بە ئۆتۆمۆبیلێکی حکومەتیی جۆری سەمەند بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە”.