سنورمیدیا- دەروون رەشید
رەوەندی کورد، لە شاری لەندەنی پایتەختی شانشینی بەریتانیا، دژی سیاسیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرانسەری ئێران، لەبەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گردبوونەوەیەکیان رێکخست.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ رەوەندی کوردی کە پێکهاتبوون لەکوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، خۆپیشانداێکی هەزاران کەسیان رێکخست، کە لەبەردەم کەناڵی راگەیاندنی بەریتانی بیبی سی-ەوە دەستیپێکردو دواتر خۆپیشاندەران بە دروشمی ژن ژیان ئازادی گەیشتنە بەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن.
خۆپیشاندەران پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو شۆڕشە دەربڕی کەماوەی چەند مانگێکە سەرانسەری شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، تێکرا بەیەکدەنگ کۆماری ئیسلامی ئێرانیان مەحکوم و شەرمەزارکرد لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە کۆنەپەرستە ئیسلامیانەی بەرامبەر بە گەلانی ئێران و کوردەکان بەکاریدەهێنێت.
خۆپێشاندانەکە لەلایەن ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (کامۆ کەرکوکی، دیار سولتانی، بێریتان باشوری، دەروون رەشید) و ژمارەیەک لە ئازادیخوازان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان رێکخرابوو، تیایدا هەریەک لە کەناڵەکانی راگەیاندنی وەک (بی بی سی و وار تیڤی و رۆژ نیوز) ئامادیبوون.
لەبەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خۆپیشاندەران بە بڵندگۆ تێکڕا هاواران بۆ مافەکانی ژنان لە ئێران کرد و سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب-یان خستەسەرو چەند وتارێک لە لایەن چەند ئەندامێکی رێکخستنکە خوینرایەوەو ئامانجی خۆپیشاندانەکە بەروونی خرایەڕوو.
ماوەی چەند مانگێکە سەرباری بە سەربازگەکردنی شارەکان و بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆر، بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵای کوردستان بەردەوامە، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی ئێران بەتایبەت ناوچە کوردییەکان بەهۆی خۆپیشاندانیان لە کۆچەو کۆڵانەکان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون.
جێی ئاماژەیە، هێزە زەمینیەکانی سوپای پاسداران لە سەرەتای مانگی 10ی ئهمساڵهوه ئۆپەراسیۆنی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەیان لە دژی هێزهكانی رۆژههڵاتی كوردستان له نێو خاكی ههرێمی كوردستان دهستپێكردوه، تائێستا چهندجارێك بارهگای هێزهكانی دیموكرات له گۆیه، كۆمهڵه له زڕگوێز و هێزی ئازادی كوردستان له پردێ كردوهته ئامانج، كه ئێران تۆمهتباریان دهكات لهوهی دهستیان له خۆپیشاندانهكانی نێوخۆی وڵاتهكهدا ههیه.