سنورمیدیا – تایبەت
پێنج ڕۆژ پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا هێرشی توندی كردە سەر پارتی لە بەرامبەردا مەسعود بارزانی، فەرمانی كردووە پارتی لەڕێگەی میدیاكانییەوە وەڵامی نەداتەوە.
بافڵ تاڵەبانی، لە چاوپێكەوتنەكەیدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دژایەتی كردنی زۆنی سەوز و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئاماژەی بەوەشكرد”نزیكبوونەتەوە لە دوو ئیدارەیی و لەدوو ئیدارەیش پارتی زەرەر دەكات نەك ئێمە، بەڵام ئێمە نامانەوێت جیا ببینەوە”.
ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە سنورمیدیای راگەیاند”مەسعود بارزانی، فەرمانیداوە پەیوەندییەكان ئاسایی بكرێنەوە و لە میدیا و سۆشیالمیدیاوە وەڵامی سەرۆكی یەكێتی نەدرێتەوە”.
وتیشی” پارتی لیژنەیەك دروست دەكات بەسەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی و سەردانی یەكێتی دەكات بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانمان”.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی تادێت خراپتر دەبێت، دیاریش نییە دوای كۆبوونەوەی نێوانیان دۆخەكە باش دەبێت یاخود پەیوەندییەكانیان زیاتر ئاڵۆز دەبێت.