سنورمیدیا – تایبەت
بە بڕیاری مەسعود بارزانی هەر ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لە مووچە و نەسرییە، سێ ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتریان پێدەدرێت، لەگەڵ دابینكردنی 12 پاسەوان.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، هەفتەی داهاتوو بەبڕیاری مەسعود بارزانی، مەكتەبی دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان خەڵاتی سەركردەكانی حزبەكەی دەكات.
خەڵاتەكان بریتین لە سێ ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی تۆیۆتا لانگرۆزەری 2022 سفر كیلۆمەتر، تۆیۆتا لانگرۆزەری2020 و تۆیۆتا هایلۆکس 2021 سفر كیلۆمەتر.
ئەم خەڵاتە هەموو ئەندامە نوێ و كۆنەكانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێتەوە.
سنورمیدیا زانیویەتی بۆ هەر ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی 12 پاسەوان دابین دەكرێت و هەندێكی دیكەشیان لەو ژمارەیە زیاتر.
ڕۆژی رۆژی پێنجشەممە، 3-11-2022، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست.
لە رۆژی چوارەمی کۆنگرەدا و دوای زیاتر لە 12 کاژێر، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات.