سنورمیدیا – تایبەت
ماوەی چەند ڕۆژێكە هەواڵی ژەهر خواركردنی د. كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ هاوڵاتیانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە و سنورمیدیاش بۆ یەكەم جار چەند نهێنییەكی ئەو كەیسە ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سنورمیدیای راگەیاند”لە سەرەتای نەخۆشكەوتنەكەی، د، كازم فاروق، بە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی وت كە گومانی هەیە ژەهر خوارد كرابێت و پێشی وتووە كێ كارەكەی ئەنجام داوە”.
وتیشی” سەرۆكی نەوەی نوێ پێی باش نەبووە ئەو هەواڵە بڵاوببێتەوە و گومانیشی لەوە هەبوو د. كازم راست بكات”.
ئەو سەرچاوەیەی نەوەی نوێ ئاشكراشیكرد، كە شاسوار عەبدولواحید، گومانی ئەوەی هەبووە د. كازم فاروق پەیوەندی هەبوبێت لەگەڵ دەسەڵات و هەواڵی ژەهر خواردكردنەكەشی پلانی ئەوانبێت.
شەوی رابردوو، دایكی د. كازم فاروق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی ئاشكرایكرد، كورەكەی ژەهرخوارد كراوە و ئێستا بۆ چارەسەری پزیشكی لە دەرەوەی وڵاتە.