ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٦٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩ دۆلار دابەزیووە.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٣ دۆلار و دوو سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٣ هەزار و ١٦ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم نرخە نوێیەی زێڕ دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوودا زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو تا هەزار و ٦٢٠ دۆلار دابەزی بۆ یەک ئۆنسە، بەڵام دواتر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک تاوەکو هەزار و ٧٢٨ دۆلار رۆشت و دواتر رووی لە دابەزین کردەوە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و لە ئێستا دۆلار لە خوار ١١٣ خاڵەوەیە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیووە و لە ئەگەری دابەزینی زیاتری دۆلاردا، زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ئەگەری بەرزبوونەوەی دۆلاریشدا زێڕ دادەبەزێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ٢١ی مانگی رابردوو، لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرز بکاتەوە بۆ مەودای نێوان ٣٪ بۆ ٣.٢٥٪، ئەمەش بەرزترین ئاست بوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ـەوە.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەمجۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥١ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٢٩٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٥٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٨٨ هەزار دینارە.