سنورمیدیا ـ تایبەت

سوپای ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ دووبارە هێرشكردنەوە بۆسەر بارەگای هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان.

سوپای پاسداران ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ دووبارە هێرشكردنەوە بۆسەر بارەگای هێزە كوردییەكان لە شارەكانی سلێمان و هەولێر، پلانیشی هەیە هێزی زەمینی رەوانەبكات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان.

ئێران وادەی مانگێكی بۆ ئەو حزبانە دیاری كردووە بۆ ئەوەی چەك دانێن و خاكی هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵن، یاخود لەناو كەمپێك و لەژێڕ چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ چالاكی سیاسی و سەربازی بژین.

ڕۆژی 28ی ئەیلولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران بنکە و بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵە و پارتی ئازادیی کوردستان و کەمپێکی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سنووری قەزای کۆیەو ناحیەی زڕگوێز لە سلێمانی بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون.