وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەهۆی چوونی گۆرانیبێژێکی میللی بۆ خوێندنگایەکی کچان و وتنی سرود لەو خوێندنگایە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و رایگەیاند، دەبێت کەسانی بەرپرس سزا بدرێن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، سەعدون ساعدی گۆرانیبێژی میللی عێراقی لەتەنیشت بەڕێوبەری قوتابخانەکەدا سرودێک دەڵێت و ئەمش بووە جێگای سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا، کە لە یەکێک لە خوێندنگا بنەڕەتییەکانی کچاندا گیراوە سەعدون ساعدی گۆرانیبێژی میللی عێراقی سرودێکی بەیانیان بۆ خوێندکاران دەڵێت و خوێندکاران لەگەڵیدا سرودەکە دەڵێنەوە.
لەبارەی ڤیدیۆکەشەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و دەبێت کەسانی بەرپرس سزا بدرێن .
سەعدون ساعدی گۆرانیبێژێکی میللی عێراقییە و لەماوەی رابردووشدا بە گۆرانی ١٠ سەمون بە هەزار دینار بەناوبانگ بوو.