سەرچاوەیەکی ئاگادار له به‌غدا وادەی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆشکی ئاشتی لە بەغدا ئاشكراكرد و به‌پێی واده‌كه‌ش، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان د. به‌رهه‌م ساڵح و د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی “بغداد الیوم”ی راگه‌یاندوه، مەراسیمی رادەستكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح به د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید رۆژی یەكشەممەی داهاتو لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت”.
له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌كۆی 269 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه و له‌گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
هاوكات، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د. عه‌بدوللـه‌تیف سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق كرد و رایگه‌یاند، “به‌ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری نوێ د. عه‌بدوللـه‌تیف ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم”.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “بەڵێن دەدەم زۆرترین كار بکەم بۆ پاراستنی دەستور و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بێ جیاوازی سەرۆک کۆمار هەمو عێراقییەکان بم”.