دوو خوشكی خەڵكی بانە بە ناوەكانی ڕۆیا دەوڵەتی و ڕۆژین دەوڵەتی، لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون. ەیك رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دوو خوشكە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو،لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری بانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەركرانی ڕۆژین دەوڵەتی و ڕۆیا دەوڵەتی و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەكەیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.