ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان کرا و فراکسیۆنی نەوەی نوێش رایگەیاند، لەدوای ٦ی ١١ یەک خولەک لەم پەرلەمانە دەوام ناکەین و موچە وەرناگرین.

ئەندامپەرلەمانانی نەوەی نوێ راشیانگەیاند، “ئەو پەرلەمانەى پارتى و یەکێتى و بەشێک لە حزبەکانى دیکە تەمەنیان درێژکردەوە ئێمە دەوامى تێداناکەین.”

ئاماژەیان بەوەشکرد، “پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان خیانەتە لە خەڵکى هەرێمى کوردستان و دەبوو ئەم خولەی پەرلەمان زووتر هەڵپەسێردرایە نەک ماوەی درێژبکرێتەوە.”

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا کە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەنجامیدا ئەوەشیان خستەڕوو، “درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێچەوانەی سوێندی پەرلەمانتارانە.”

دەشڵێن، لە ماوەی رابردووشدا چەندین داوایان بۆ کێشەکانی خەڵک پێشکەشی پەرلەمان کرد نەیانخستووەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە.”