نیكا شاهكه‌ره‌می، ئه‌و كچه گه‌نجه‌یه كه له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كانی تاران بێسه‌روشوێن بوو و دوای دوو هه‌فته بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مردنی ئاگادار كراوه‌ته‌وه و دەرکەوتووە لە لایەن پۆلیس کوژراوە. ویستراوه ئەمڕۆ دووشەم لە رۆژی لەدایکبوونیدا، ته‌رمه‌كه‌ی له لوڕستان به‌خاك بسپێردرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای پاسداران رفێنراوە.
ئاته‌ش شاهكه‌ره‌می كه ده‌بێته پووری نیكا، هه‌ر له ده‌ستپێكی بێسه‌روشوێنبوونی نیكا رۆڵی هه‌بووه له به میدیاییكردنی كوژرانی خوشكه‌زاكه‌ی، ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ رفاندنی ته‌رمی نیكا، باس له گیرانی ئاته‌ش له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌كرێت.
پارێزگاری لوڕستان و به‌رپرسانی ته‌ناهی پارێزگاكه پێوه‌ندییان به نه‌سرین شاهكه‌ره‌می دایكی نیكا كردبوو و پێیان گوتبوو، به مه‌رجێك ته‌رمی كچه‌كه‌یان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه كه به بێده‌نگی به خاكی بسپێرن.
دایكی ئه‌و داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه و گوتبووی، “ته‌رمی كچه‌كه‌م بۆیه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه تا له شوێنی له‌دایكبووی خۆی به‌خاكی بسپێرم.”
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ته‌ناهیش پێیان گوتبوو بڕیاریان له سه‌ره‌وه بۆ هاتووه یان به بێده‌نگی به‌خاك بسپێرێت، یان به هێلیكۆپته‌ر ته‌رمه‌كه‌ی بۆ تاران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م بنه‌ماڵه‌ی شاهكه‌ره‌می، ویستوویانه ته‌رمه‌كه له گۆڕستانی خوڕه‌مئاباد به‌خاك بسپێرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و ته‌رمه‌كه‌یان رفاندووه.
پۆلیس به بنه‌ماڵه‌كه‌ی گوتووه، خۆیان ته‌رمه‌كه به خاك ده‌سپێرن و دواتر ئه‌وان له شوێنی ناشتنی ته‌رمه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
نیكا له تاران له‌گه‌ڵ پووری ده‌ژیا و هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تری شاره‌كه له خۆپێشاندان به‌شداری كرد. ئه‌و رۆژه كچه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاوڕێكانی هه‌رچه‌نده پێوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن، وه‌ڵامی نه‌بووه. ده‌گوترێ ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام دواتر كوژاوه‌ته‌وه.
بەگوێرەی ئیران وایر، خێزانی ئه‌و كچه له‌و كاته‌وه به‌دوای كچه‌كه‌یاندا وێڵ بوون، تا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیس ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ته‌رمێك دۆزراوه‌ته‌وه له ناونیشانی كچه‌كه‌یان ده‌چێت.
پۆلیس پێیانی گوتووه كچه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنێكی به‌رز گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام پووری ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و پێی وایه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.
پووری نیكا گوتوویه‌تی، كه‌سێك پێوه‌ندی پێوه كردووه و پێی گوتووه نیكا له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی سوپا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌فته‌یه‌ك لای ئه‌وان بووه و دواتر راده‌ستی گرتووخانه‌ی ئێڤین كراوه. بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی گرتووخانهشیان كردبوو، به‌ڵام پێیان گوتبوو كه‌سێك به‌و ناوه نه‌گیراوه.
به‌پێی دواین ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، له ماوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته 133 كه‌س كوژراون.
پێده‌چێت ئه‌و كچه‌ش چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی ژینا “مه‌هسا” ئه‌مینی هه‌بێت كه به سه‌لامه‌تی گیرا، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كرایه‌وه.
ژینا ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.