وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێم سەرموچە بۆ زیاتر له‌ نۆ هەزارو 500 پلەدار و پێشمەرگە دەبەستێت و موچەی ئەو كەسانە زیاد دەکات.

له ‌نوسراوێكدا كه‌ ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى لەسەرە، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بە دو قۆناغ سەرموچە بە نۆ هەزار و 582 پلەدار و پێشمەرگە ده‌درێت کە سەربە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر لیستى یه‌كه‌مى سەرموچە بە هەزار 503 کەس دراوە و لیستی دووەمیش بەهەشت هەزار و 79 پێشمەرگە دراوە، سەرموچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش له ‌لیستی موچه‌ى مانگى ئەیلولی 2022وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت‌ و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

بەهۆی به‌ستنى سەرموچەکانیانەوە، موچەی ئەو كەسانە زیاد ده‌بێت كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.