گروپی هاکەرەکانی باکدور، زانیارى لە بارەى ئەو تیمەى ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد دەداتە میدیاکان.
بەپێی زانیارییەکان، کاپتن ئینایەتوڵڵا ڕەفیعی، لەدایکبوی خودابەندەی سەر بە پارێزگای زەنجان، فەرماندەی ئەو تیمەی هێزی پۆلیس بووە کە ژینا ئەمینیان دەستبەسەر کردووە.
عەلى خۆشنام وند بە پلەى چاودێر یەکێکى دیکە بووە لە ئەندامانى تیمەکە لە گوندی خوشنامۆند لە بەرزاییەکانی باشووری پارێزگای لوڕستان لەدایکبووە.
پەرستۆ سەفاری، تەمەن 36 ساڵ و لە دایکلوى کرمانشا ئەو کەسەبووە کە لەشەقامەکەدا ژینا ئەمینى وەستاندووە.
فاتمە گوربان حوسێنی، تەمەن 27 ساڵ یەکێکی دیکە بووە لە بریکارەکانی ئەم تیمە کە ژینایان دەستبەسەر کردووە
بەپێى ئەو بەڵگەنامانەى گروپە هاککەرەکان پێى گەیشتوون، و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ژینا ئەمینی دەستگیرکراوە لەکاتی گواستنەوەی بۆ سەر ڤانەکە “بەرەنگاری بووەتەوە” و “لە ئەنجامی ئەو ململانێیە، سەری بەر مێزەکە کەوتووە”.
رۆژى (13/9/2022) کچێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوى ژینا ئەمینى، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیرشادی تاران بەهۆی شێوازی جلوبەرگەکەی جەڵتە لێى دەدات و دواى دو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، ئەم روداوەش بووە هۆى تەقینەوەى ناڕەزایەتییەکى گەورە لە ناوخۆى ئێران و دەرەوەى ئێران، بەهۆى خۆپیشاندانەکانیشەوە تا ئەمڕۆ نزیکەى 100 کەس کوژراون.