هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر_ CTG، دەستگیرکردنى تیرۆریستێکى سەربە داعشیان لە قەزاى رانیە، راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکى هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر_ CTG، دا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا تواندرا تیرۆرستێکی داواکراوی سەربە داعش بەناوى (م.ج.ک)، لە قەزاى رانیەدەستگیربکرێت.
باس لەوەشکراوە، دواى دەستگیرکردنى تیرۆریستەکە ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد کرا بەمەبەستی رادەستکردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر.