لە دوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم هەمووان بە دوای زانیاریی و نهێنییەکانی ئەو شاژنەدا دەگەڕێن، یەکێک لەوانە شاژن بە درێژایی ژیانی هەندێک خۆراکی نەخواردووە و تامەکەیانی بەلاوە ناخۆش بووە، لەوانەش مەعکەرۆنی.

ماڵپەڕی “Readers Digest”ی ئەمریکی لەوبارەیەوە لیستێکی ئەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو کە شاژنە ئێلیزابێزی دووەم هەرگیز نەیخواردوون، ئەوانیش:

یەکەم: مەعکەرۆنی، بە گوێرەی دارین ماکگرادی چێشتلێنەری کۆشک شاژن مەعکەرۆنی نەخواردووە لە بری ئەوە زەڵاتە یان ماسی برژاو یان مریشکی بە دوو پارچە سەوزەوە خواردووە.

دووەم: سپێنەی هێلکە، پێی وابووە تامی خۆش نییە و هەرگیز لە ژەمی بەیانیانیدا نەیخواردووە زیاتر ئارەزووی مرەبای کردووە.

سێیەم: سیر و پیاز، حەزی لە بۆنی ئەو دوو خۆراکە نەبووە، هەر خواردنێک سیر یان پیازی تێدا بووبێت نەیخواردووە.

چوارەم: میوەیەک لە وەرزی خۆیدا پێنەگەیبێت، شاژن هەمیشە ئەو میوانەی لە وەرزی خۆیدا پێدەگەن دەیخوارد، نمونە شوتی لە وەرزی هاوین، چونکە بە رێگەی سروشتیی گەورەبوون و بە ماددەی ئۆرگانیک گەورە نەبوون.