سنورمیدیا – تایبەت
هەفتەی رابردوو پێنج ئەفسەری پارتی بە تۆمەتی سیخوڕی لە سلێمانی دەستگیركران.
سەرچاوەیەكی باڵا بە سنورمیدیای راگەیاند، هەفتەی رابردوو پێنج ئەفسەری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لایەن دەزگای پاراستنەوە دەستگیركراون.
ئەو سەرچاوەیە كە پێی باشنەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە ئەوەشی خستەروو، دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرانە بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیركراون.
دەستگیركردنی ئەم ئەفسەرانە لەكاتێكدایە، پێشتر فارس نەورۆڵی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پاتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە بە هەمان تۆمەت دەستگیركرا و تائێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەك لەو بارەیەوە ئاشكرا نەكراوە.