سنورمیدیا – تایبەت
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگییەوە دەكات.
سەرچاوەیەك كە پێی باش نەبوو سنورمیدیا ناوی بڵاوبكاتەوە رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو مەسرور بارزانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەل لاهور شێخ جەنگی، كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان، پێشهاتەكانی عێراق و ئەگەرەكانی بەردەم كورد.
ئەوسەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، ئەمە یەكەمین جار نییە سەركردەكانی پارتی پەیوەندی بە لاهور جەنگییەوە دەكەن و چەندین سەركردەی دیكەی ئەو حزبە، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی.