سنورمیدیا

شەوی ڕابردوو، عومەر فەقێ، بانگخوازی ئیسلامی و راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی، رایگەیاند”خۆی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كریوەتەوە” و لەو بارەیەشەوە وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوە دەدات.

 

عومەر فەقێ، لەمیانی بەژداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنی ئاشكرایكرد، جگە لە كرینی بلوتوس و سەماعە، پرسیاری پۆلی 12ی ئامادەیی كڕیوەتەوە و بە نامەی هێڵی تەلەفۆنی كۆرەك وەڵامەكانیان بۆ ناردووە.

 

لەو بارەیەوە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەرەوەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سنورمیدیای راگەیاند، ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێك وەزارەتی پەروەردە وەڵامی عومەر فەقێ دەداتەوە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە، هەردوای بەرنامە تەلەفیزیۆنییەكە، عومەر فەقێ، ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و لە قسەكانی پاشگەزبووەوە.