وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی ئاشكراكرد.

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە سنورمیدیای راگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

 

وتیشی”تائێستا ڕۆژەكەی دیاریی نەكراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە دابەشدەكرێت”.

 

بە وتەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام پێنج ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوە و تائێستا فەرمانبەران مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.