سنورمیدیا

پۆلیس و ئەفسەرەكەن سەرسام ببوون، تەنها گوێیان دەگرت و هیچ كاردانەوەیەكیان نەبوو، بكوژ پڕ بە گەرووی هاواری دەكرد”ئەزانم دەمكوژن، زوو بمكوژن و لەباوشی نیرە بمنێژن”.

رۆژی 20ی ئەم مانگە، جیهان توشی شۆك بوو، كاتێك نیرە ئەشرەف، لەبەردەم زانكۆی مەنسورە لە میسر لەلایەن كوڕێكی هاوپۆلییەوە سەری لە لاشەی لێكرایەوە.

ئەوەی زیاتر جێگەی سەرسوڕمان بوو، بڵاوبوونەوەی چیرۆكی عەشقی بكوژە بۆ كوژراوەكە، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیركرا.

” خۆشم دەوێت و عاشقی بووم، بمكوژنەوە و لەناو باوشی بمنێژن”

عادل محەمەدی تەمەن 21 ساڵ و بكوژی نیرە لە دانپێدانانەكی لەبەردەم یاسا هاواری كردووە و وتوویەتی” خۆشم دەوێت و عاشقی بووم، بمكوژنەوە و لەناو باوشی بمنێژن”.

سەبارەت بە چیرۆكی عاشق بوونەكەی عادل وتوویەتی”من شەرمن بووم هەموو ساڵێک لە خوێندن یەکەم بووم تەنانەت لەگەڵ هیچ کچێکدا قسەم نەدەکرد، نوێژم دەكرد و زۆربەی كات لە مزگەوت بووم، بەڵام یەکەم رۆژی کۆلێژ کە چاومبە نیرە کەوت عاشقی بووم”.

وتوشیەتی”بڕیارمدا خۆشەوستی خۆمی بۆ دەربڕم بەڵام ئەو ڕەتیکردمەوە وای زانی من ڕاستگۆ نیم لەگەڵیدا، چوومە خوازبێنی، بەڵام لەبەر ئەوەی خوێندکار بووم و هەژار بووم خێزانەكەی رەتیان كردمەوە و نیرە وتی من تۆم ناوێ خەون و ئامانجی دیکەم هەیە”.

” هاوڕێكانی هانیانداوە خۆی بسەلمێنیت بۆ نیرە”

وتوشیەتی” بەخۆمم وت چاوەرێ دەکەم زانکۆ تەواو دەکەم و ئیش دەکەم و خۆم بۆ ئەو دەسەلمێنم، بەڵام رەفیقەکانم وتیان تۆ ترسنکۆیت لاوازیت بەو جۆرە نیرە لەدەست دەدەیت”.

عادل پێی ناخۆش بووە نیرە لەگەڵ كورانی دیكە هاوڕێتی بكات، هەربۆیە زۆرجار بەو هۆیەوە كێشەی بۆ نیرە دروست كردووە و وتوشیەتی”لە قۆناغی سێدا بینیم نیرە لەتەنیشت کوڕێک وەستابوو قسەیان دەکرد، هێرشم کردە سەر کوڕەکە، ئەو كورە لەبەرچاوی نیرادا لەمنیدا، هاورێکانم وتیان بەدڵنیایەوە لەمەو دوا تۆی ناوێت و تۆ ترسنۆکیت کچ کوڕی بەهێزی دەوێت”.

“نیرە پێی وتم تۆ مریشكێكت پێ سەرنابڕدرێ بەتەمای من بكوژی؟”

لەناو زانكۆكەی و لەبەرچاوی هاوڕێكەنیەوە عادل هەرەشەی كوشتنی لە نیرە كردووە لەو برایەوە وتوویەتی” ڕۆیشتمە لای نیرا و پێم وت من تۆم خۆشدەوێت و هەرگیز تۆ لەیاد ناکەم، ئەگەر شوو بەهەر کەسێکی دیکە بکەیت دەتکوژم، بەڵام خۆی و هاورێکانی بەمن پێکەنین و وتیان تۆ ناتوانی مریشکێکیش بکوژیت”.

وتوشیەتی”هەستم بە سوکایەتی کرد بڕیارمدا بگۆرێم دەستم کرد بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەتاوەکو لەچاوی ئەودا ببم بە پیاو وەک چۆن هاورێکانم ئامۆژگاریان کردم”.

“دەترسام نیرەم لێبەرن بۆیە بڕیارمدا سەری ببڕم”.

سەبارەت بە هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكەی عادل دەڵێت” نیرە کچێکی ناسک بوو، زۆر شیرین و میهرەبان و زۆر بەڕەوشت بوو، هەر بۆیە هەمووان خۆشیان دەویست، دەترسام یەکێک ئەو لەمن ببات بۆیە بڕیارمدا سەری لە لاشەی جیاكەمەوە و بیبەم بۆ خۆم، چوونکە چاوەکانیم خۆشدەویست”.

عادل پەشیمان نییە لەوەی نیرەی كوشتووە، ئەو پێی وایە لەودنیا خودا نیرە پێدەدات، چونكە زۆری خۆش دەوێت.

سەبارەت بە سزای تاوانەكەشی وتوویەتی” دەزانم دەمكوژنەوە، زوو ئەوكارە بكەن و دواتر لەباوشی نیرە بمنێژن”.