سنورمیدیا
 
لەبەرامبەری ئەو شكستەی توشیان بووە و چارەسەرنەكردنی كێشە ناوخۆییەكانیان، ژمارەیەك هەڵسوڕا و بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەكار دەكێشنەوە.
 
سەرچاوەیەكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”ئێمە لە دواین هەڵبژاردن شكستمان هێنا، متمانەی خەڵكمان لەدەستداوە، بەڵام هەندێ كەس لەناو بزوتنەوەی گۆڕان دژی ئەوەن گۆڕانكاری بكرێت و گۆڕان بچێتەوە سەر ڕێچكەكەی خۆی”.
 
وتیشی”ئێمە ژمارەیەك بەرپرس و هەڵسوڕاوی گۆڕانین، داوامانكردووە بە زووی كێشەكان چارەسەر بكرێت، ئەگەر چارەسەر نەكرێت دەستلەكار دەكێشینەوە”.