تیمەکانی گەریلا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر سوپای تورکیا و لە نوێترن چالاكیدا 15 سەربازی تورك كوژراون.
 
ناوەندی راگەیاندن چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا دەڵێت “لە دژی جموجوڵی بەرفراوانی داگیرکاریی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ، چالاکییە کاریگەرەکانی تیمەکانی گەریلای پرۆفیشناڵی هێزەکانمان بەردەوامن”.
 
هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە: گەریلاکانمان کە ماوەی ٢٤ کاتژمێرە لە ناو چوڵاندان، بە چالاکی داهێنەرانە گورزی قورس لە سوپای تورکیای داگیرکەر دەدەن لە ئەنجامی ئەو چالاکیانادە ١٥ داگیرکەر سزادران و دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لێیاندرا و یەک سیستەمی کامێرای مۆبسی تێکشکێندرا”.