وته‌بێژى كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، به‌ڤیدیۆ به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئۆتۆمبێلى ئاسایش و زێره‌ڤانى سه‌ربازى توركیا ده‌گوازێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت به‌ناوى پێشمه‌رگه‌و ئاسایشه‌وه بیانباته باره‌گاكانى په‌كه‌كه.
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كه‌جه‌كه لەبەرنامەیەکى کەناڵی ئێن ئاڕتى ڕایگه‌یاند، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئێستادا ترسى له‌دووباره سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایی له‌لاى دانیشتوانى ئامێدى و بامه‌ڕنى هه‌یه بۆیه به ئۆتۆمبێلى ئاسایش و زێره‌ڤانى و به به‌رگى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانیه‌وه سه‌ربازى توركیا بۆ ناوچه‌كانى شه‌ڕ به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌كه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
ووتیشى، ئه‌مه ته‌نها قسه نیه‌و به‌ڤیدیۆ به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته، جگە لەوەش ئەردۆغان خۆی سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد کە هاوکاریانە لەو داگیرکارییە.
وته‌بێژى كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، بونى په‌كه‌كه له‌وناوچانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ڕێكه‌وتنى نێوان پارتى و په‌كه‌كه كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ئیدریس بارزانى واژۆیان كردوه له ساڵى 1983 وه له‌وناوچانه‌ن.
رۆژى 18 ئه‌م مانگه توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى نوێى بۆسه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ست پێكردو شه‌ڕێكى قورس له‌ناوچه‌سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه.